دوای هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ئافرەتێک لە عەفرین کۆچی دوایی کرد
ئافرەتێک بە ناوی "مەلەک خەلیل ئیبۆ" لە نەخۆشخانەیەکی شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی مێشک بوو.
مەلەک تەمەن 63 ساڵانە خەڵکی گوندی عەلی جارۆی ناحیەی بولبولە لە سنووری عەفرین کە لە هاوینی 2022 گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی، دوای ئەوەی زیاتر لە سێ ساڵی لە ناوچەی شەهبا لە باکووری حەلەب دەژیا، دوای ئەوەی ناچارکراوە لەگەڵ خێزانەکەی لە عەفرین کۆچ بکەن بەهۆی ئەوەی لەلایەن سوپای تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە لە ساڵی 2018 ناوچەکەیان داگیرکرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو ئافرەتە کە ڕۆژی دووشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2023) کۆچی دوایی کرد، ئاشکرایان کردووە کە خاتوو مەلەک دایکی حەوت منداڵە (پێنج مێ و دوو نێر) و هاوسەرەکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە، بەهۆی هەڕەشەی چەکدارە سورەیەکانی سەر بە تورکیا تووشی جەڵتەی مێشک بوو لە دواییدا کۆچی دوایی کرد.
