وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردومانی ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگاکانی لیژنەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە شەرمەزار دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە بۆردومانی داگیرکەری ئیسرائیلی بۆ سەر بارەگاکانی لیژنەی قەتەر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە شەرمەزار دەکات.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەی بەردەوامی پێشێلکردنی سیستماتیکی دەسەڵاتی داگیرکەری ئیسرائیل دەکات بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانەکانی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی فەڵەستینی وهێرشە دووبارە و ئاشکراکانی بۆ سەر باڵەخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، کەدوایینیان بۆردومانکردنی ئەمڕۆی بارەگای لیژنهی قەتەری بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بووه، بەبێ گوێدانە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان سهبارهت به پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم شەڕە شەڕانگێزە لەسەر كهرتی غهززه.
ههروهها وتی" وەزارەتی دەرەوە هاودەنگیی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی غەززە دووپات دەکاتەوە، داواش دەکەین کۆتایی بەو هێرشە دوژمنکارانە بهێنرێت بۆ سەر خهڵكی سڤیل، کە پێشێلکارییەکی جددیە لە بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی، ئاماژە بەوەش دەکات کە "وەزارەتی دەرەوە دووباره داوا له ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و کۆتایی بەو پێشێلکاریانە بهێنن کە بە وێنە و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی، سنووری وەسفکردنی تێپەڕاندووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە هەڵوێستی پابەندبوون بە مافی گەلی فەڵەستینەوە بە مافی چارەی خۆنووسین، جارێکی دیکە پشتیوانی و پشتگیری خۆمان بۆ ئەو هەوڵانە دەردەبڕین کە ئامانج لێی وەستاندنی ئەو پێشێلکارییانەیە، بە پێی ئامانج و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
