وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی بۆردومانی دەوروبەری نەخۆشخانەی مەیدانی ئوردن لە غەززە دەکات
ئەمڕۆ پینجشەممە وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی بۆردومانی دەوروبەری نەخۆشخانەی مەیدانی ئوردن لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە كرد. ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە راگەیندراوێكدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوە، بە توندترین شێوە، ئەو بۆردومانە ئیدانە دەكات كە لەلایەن دەسەڵاتی داگیركەری ئیسرائیل، لە دەوروبەری نەخۆشخانەی مەیدانی ئوردن لە كەرتی غەززە ئەنجامدراوە ، كە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك كەس و كارمەندانی نەخۆشخانەكە لەكاتی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو فەلەستینییە بریندارەكان كە لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی كەرتی غەززە بریندار بوون.” ڕوونیشیكردەوە، "بەردەوامی پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتی داگیركەری دەستبەسەرداگیری دژی نەخۆشخانەكان و بەركەوتنی تیمە پزیشكییەكان بۆ مەترسی تاوانێكی قبوڵنەكراو و ئیدانەكراوە، هەروەها نوێنەرایەتی پێشێلكارییەكی ڕوون و پێشێلكارییەكی جددی دەكات بۆ بڕگەكانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی". هەر بە پێی راگەیندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە ئەوەیش هاتووە كە “هاودەنگی خۆی لەگەڵ شانشینی هاشمی ئوردن” دەربڕیوە، داوای لە “ئەنجومەنی ئاسایش و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە دەستوەردان بكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلكارییانە، كە كاریگەری لەسەر نەخۆشخانەكان و ژێرخانی پزیشكی و كارمەندەكانیان هەیە”.
