ئەفریقاى باشوور:حکومەت لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆماردەکات
سەرۆکی ئەفریقای باشوور رایدەگەیەنێت حکومەتەکەی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆماردەکات لە دژی ئەو تاوانانەی ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات
ماتامێلا رامافۆزا سەرۆکی ئەفریقای باشوور دەڵێت دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لەدانیشتنێکی تایبەت بە دۆخی غەززە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان دابخەن و گشت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن، لەهەمان کاتدا بڕیارییانداوە سکاڵا لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو وڵاتە تۆماربکەن.
سەرۆکی ئەفریقای باشوور ئاماژە بەوەش دەدات، کە ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەکان و ژێرخانی کەرتەکەی وێران کردووە. هەروەها دەشڵێت: دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاربکات بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فهڵهستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له ههزار برینداریشی لێ كهوتهوه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دهستبهسهر كراون
