زیلینسکی:هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا کەمیانکردووە
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکان بۆ وڵاتەکەی کەمیکردووە ئەوەش بەهۆی دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوەیە.
ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا باسی لەوەکرد، پێداویستییە جەنگییەکانی وڵاتەکەی کەمیکردووە بەتایبەت لە بەرەکانی جەنگ لە رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا.
ئەوەشی خستە روو، تاوەکو ئێستا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا باشە، بەڵام هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی بۆ ئۆکرانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
باسی لەوەش کرد، کۆگاکا جەنگییەکانیان چۆڵ بوون و ناتوانن بەو جۆرە بەردەوامبن لە پێشڕەوییەکانیان. دەشڵێت، "ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا بەرگری لە خاکەکەمان دەکەین".
زیلینسکی راشیگەیاند، زانیارییان هەیە سوپای روسیا ئامادەکاری دەکات، تاوەکو لە وەرزی زستاندا کۆگاکانی بەرهەمهێنانی وزە لە ئۆکرانیادا بکاتە ئامانج.
