سودانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی پلاندانان و پیشەسازی و ڕۆشنبیری ڕەتکردەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، باسم عەودای وتەبێژی حکومەت ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند. باسم عه‌وادی له‌راگه‌یێندراوێكدا بڵاویکردەوه" وەک دووپاتکردنەوەیەک لەسەر ڕیبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان، بۆیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و ڕۆشنبیری ڕەتکردەوە، بەو پێیەش دەست دەکەنەوە بە کارە جێبەجێکارییەکانیان بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلە خۆشەویستەکەمان.
