سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە
لەمیانی سەردانە رەسمییەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:"لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یەریڤانی پایتەخت بەڕێوەچو، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و ئەرمینیا و چۆنێتی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکانی جێی بایەخی هەردوولا کرا"،
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە
گەشەسەندنی بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە و چۆنیەتی پەرەپێدانی لایەنی ئابوری و بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان بۆ سەرسخستنی پرۆسەی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە هەر دوو وڵاتی دۆستدا.
سەرۆک کۆمار دوپاتیکردەوە عیراق لەسەرئاستی ئەمنی و سیاسی سەقامگیریی بەخۆوە بینیوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان دروستکردوە، هەروەک دەرگاکانی واڵایە بۆ هاریکاری بە تایبەت لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی خۆی و هاوبەشەکانی بەدیبهێنێت.
لای خۆیەوە پاشینیان ستایشی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عیراق و ئەرمینیای کرد و جەختیکردەوە لە ویستی جدی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بونیادنەر لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
