سەرۆک کۆمار: عێراق لە ڕووی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە بە قۆناغێكی نایابدا تێدەپەڕێت
20:32
2023-11-23
61452
عێراق
0
2023-11-23
61452
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق لە ڕوویسەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەوە بە قۆناغێكی نایابدا تێدەپەڕێت.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئەرمینیا، سەرۆككۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید بە یاوەری سەرۆك كۆماری ئەرمینیا ڤاهاگن خاچاتوریان، سەردانیشاری گیومری ئەرمینیای كرد.
ئاشكراشیكرد: هەردوو سەرۆك، سەردانی سەنتەری تۆمۆ بۆ تەكنەلۆژیای داهێنانیان كرد، كە تایبەتە بەتەكنەلۆژیا و فێربون و رونكردنەوەی وردیان لەسەر میكانیزمی كاركردنی سەنتەرەكە و بەرهەمەكانی وبەرنامەی فێركردنیان پێشكەشكرا، كە روماڵی زیاتر لە وڵاتێكی ئەوروپی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار گەشەسەندنی سەنتەرەكەی لەسەرئاستی بەرهەمهێنان وپرۆگرام و تەكنەلۆژیا و پلاندانانی ئایندەیی لە بواری فێربون و راهێنان بەرزنرخاند،و ئاماژەیكرد: بەخواستی كردنەوەی بواری هاریكاری و هێڵەكانی پەیوەندی نێوان سەنتەرەكە و لایەنی عیراقی بۆئەوەیسودی لێ ببینرێت بۆ وەرگرتنی شارەزایی و تەكنەلۆژیا لە كەرتەكانی فێربون و ئاسایش و ئابوری وحوكمڕانیی دیجیتاڵی.
پاشان هەردوو سەرۆك بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگدا كرد بەناونیشانی (دەستپێشخەرییتەكنەلۆژی لە نێوان ئەرمینیا و عیراق بۆ بەستنەوەی داهێنانەكان)، كە بە سپۆنسەری سەنتەریتەكنەلۆژیای تۆمۆ لە قەڵای رەشی مێژوویی بەڕێوەچو.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا، سەرۆكی ئەرمینیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی سەرۆك كۆماریعیراق و وەفدی یاوەری دەربڕی، كە بە مێژوویی و سەركەوتوو وەسفی كرد و ئاماژەی بەوەكرد، كەسەردانەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریكاریی بنیاتنەرانە لەنێوان هەردوووڵات لە زۆر بواری جێی بایەخی هەردوولا.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید باسی لە سەردانەكەی بۆ ئەرمینیا ودیدارەكانی لەگەڵ سەرۆك خاچاتوریان و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و هەروەها كۆبوونەوەیفراوانی نێوان وەفدی هەردوو وڵات كرد، جەختیشیكردەوە: ئەم سەردانە هەنگاوی یەكەمە لەسەر رێگایئایندەیەكی گەش بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات لەبەرەوپێشچون و گەشەسەندندا.
لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆك كۆمار رونیكردەوە: كە عیراق بە قۆناغێكی نایابدا تێدەپەڕێت لەڕوویسەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری، هەروەها دەرفەتی وەبەرهێنان هاتۆتەئاراوە و عیراق پێشوازی لەكۆمپانیا ئەرمەنییەكان دەكات بۆئەوەی بەشداری بكەن لە سەرپێخستنەوەی ژێرخانی ئابوری وئاوەدانكردنەوە، كە ئاستی خزمەتگوزاری و ئابوری هەردوو وڵاتی دۆست بەرەوپێش دەبات.
هەروەك سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لە ئاستی تەكنیكی پێشكەوتوو كرد، كە كۆماری ئەرمینیابەدەستیهێناوە، جەختیشیكردەوە لە ویستی عیراق بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی ئەزمونو سازكردنی وۆرك شۆپی راهێنان لە بواری تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی و حوكمڕانی و فێربون و رۆشنبیری.
هەروەها لە سیمپۆزیۆمەكەدا پرسیار و دیالۆگ سەبارەت بە داهاتوی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق وئەرمینیا و هەلی بەردەست بۆ بوارەكانی تەكنیكی و تەكنەلۆژی هاتەئاراوە.
كلمات مفتاحية
اخبار ذات صلة
تعليقات
أحدث الاخبار
مهلة ترامب الأخيرة لإيران... أوهام أميركا الوليدة في مواجهة الإمبراطورية الفارسية
2026-04-05 21:58
358
هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران
2026-04-05 19:32
1352
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية
2026-04-05 18:40
2038
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"
2026-04-05 18:29
2075
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران
2026-04-05 16:10
2466
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة
2026-04-05 15:23
2740
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية
2026-04-05 14:45
3142
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين
2026-04-05 13:58
5538
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية
2026-04-05 13:07
5871
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية
2026-04-05 12:41
3624
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه
2026-04-05 11:57
3540
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل
2026-04-05 10:30
3483
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026
2026-04-05 11:42
3827
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية
2026-04-05 01:03
8255
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر
2026-04-04 23:40
4825
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً
2026-04-04 22:57
8347
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي
2026-04-04 22:53
4501
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة
2026-04-04 21:05
6394
