بانکی ڕەشید پلاتفۆڕمێکی تایبەت بە گەشتیاران دەکاتەوە بۆ کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی
بانکی رەشید رایگەیاند، پلاتفۆڕمێک دەکاتەوە بۆ ئەو گەشتیارانەی بە مەبەستی گەشتکردن ئارەزووی کڕینی دۆلاریان هەیە و دەتوانن دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بانکی ناوەندی لە بانکەکە بکڕن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بانكی ره‌شیدی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، پلاتفۆڕمێک بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بەمەبەستی گەشتکردن دەیانەوێت دۆلار بکڕن؛ دەکاتەوە و تێیدا دەتوانن ١٠٠ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی واتە ١٣٢ هەزار دینار بکڕنەوە.
باسی لەوەش کرد، پێویستە گەشتیاران خۆتۆمارکردنی پێشوەختە بۆ پلاتفۆڕمەکە ئەنجام بدەن کە لەڕێگەی لینکێکەوە فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە لەسەر پەڕەی فەرمی بانكه‌كه بەردەست دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لەدوای خۆتۆمارکردنی پێشوەختە به‌مه‌به‌ستی دانانی پاره‌ی كاشی پێویست بۆ كڕینی دۆلار گەشتیاران دەتوانن سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی ره‌شید بکەن.
ئه‌وه‌شی خسته روو، گه‌شتیار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لقی بانكی ره‌شید له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دۆلاری كاش وه‌ربگرێت.
