دەستپاکی ئەنجامی بەدواداچوونەکانی تیمەکەی لە مەککەی پیرۆز بۆ کاری حەج ڕادەگەێنێت
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی داوای کرد،دەستەی باڵای حەج و عومرە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی،کەشتی زیاتر بۆ زیارەتکەرانی عێراقی بۆ مەککە و مەدینە بۆ چون و هاتن رێکبخەن،بەئامانجی کەمکردنەوەی کات و گەرانەوەتان لەکاتی خۆییدا. لەبەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی دا هاتووە:- دەستەی دەستپاکی ئەنجامی بەدواداچوونەکانی،تیمی لێکۆڵینەوەی لە ئەرک و کارەکانی وەرزی حه جی (1444ک،چ ،2023)ز، ئەم ئەنجامە ڕادەگەینێت:- ?پێویستە کۆمپانیای فڕۆکەوانی پابەندی خشتەی گەشتەکان بێت و گەشتی ئاسمانی زیاتر لەخۆبگرێت و دەرگا بۆ کۆمپانیای تر بکرێتەوە .
? کردنەوەی دەرگای داواکاری بۆ حەج، ئەنجامدانی تیروپشکی ساڵانە و ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هۆتێلی مامناوەند.
?- پێداچوونەوە و وردبینیکردن بە میکانیزمی کارکردنی لیژنەی پشکنین و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەرکەکانیان.
?-بۆچونەکان ڕەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە کوالیتی شوێنی مانەوە و خزمەتگوزاری پزیشکی کە پێشکەش بە حاجیان کراوە.
?ڕاپۆرتەکە دەریخستوە لە نەبوونی هیچ رۆلێکی کۆمپانیای گواستنەوەی بۆ ئەرکی گواستنەوەی حاجیان و زیارەتکەرانی ماڵی خوا .
