سودانی سەرۆکایەتی یەکەم کۆنفرانسی پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرپەرشتی یەکەم کۆنفرانسی پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی 26-28 تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند:سودانی لە وتارەکەیدا کە لە میانی کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کرد، بەڕێز سودانی جەختی لە گرنگی پێدانی حکومەت کردەوە بە پلان و پڕۆژە ستراتیژییەکان کە لەگەڵ تێڕوانین و گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 هاوسەنگ دەبێت و داوای لە هەمووان کرد چالاکانە بەشداری بکەن لە بنیاتنانی پلانێکی نیشتمانی پێنج ساڵی بۆ گەشەپێدان و بگونجێت لەگەڵ پێویستی عێراق بۆ گەشەپێدانی ڕاستەقینە کە لەسەر بناغەیەکی تەندروست بنیات نراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی وەزارەتی پلاندانانی کرد بۆ ئامادەکردنی ئەم بەڵگەنامە گرنگە و هەوڵی پسپۆڕانی پاڵپشتی وەزارەتەکە و هەروەها ستایشی هەوڵەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دەزگایی گەشەپێدانی ئەمەریکای کرد بۆ پشتیوانی کردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق.
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین وتەکانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران-ە لە کاتی کۆنفرانسەکەدا:
? قەبارەی ئاستەنگییەکان پێویستی بە پلانی یەکخراو هەیە بە ئامانجی بەدەستهێنانی ڕێنیسانسی گشتگیر لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەندا.
? عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گەشەسەندنی بەخۆوە نەبینیوە بەهۆی جەنگ و گەمارۆکان و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆرەوە کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
? حکومەتەکەمان کاری کرد بۆ گەڕاندنەوەی گەشەپێدان بۆ سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی و دەستپێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان.
? حکومەت خێرایی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئێستای بەرز کردووە، کە ژمارەیان زیاتر لە 7 هەزار پڕۆژەیە، هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکان کە نوێنەرایەتی بەهایەکی بەرزی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری دەکەن.
? حکومەت گرنگی داوەتە پڕۆژە ستراتیژییەکان کە لەگەڵ تێڕوانینی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 دەگونجێت، لەوانە پڕۆژەکانی ژێرخان، وزەی خاوێن، ڕێگای گەشەپێدان، بەندەری فاو و هی تر.
? پێویستە باشترین دۆخ دابین بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلانی پێنج ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنیەوە بە پارێزگاکانیشەوە.
? حکومەتەکەمان، لە سەرەتای کارەکانیدا، پاڵپشتی پارێزگارەکانی کرد لە ڕێگەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانەوە، کە سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی زۆرێک لە ڕێگاکان و ئەنجامەکانی لە ماوەی ساڵێکدا لە تەمەنی حکومەتدا دەرکەوت.
? ئەنجومەنی نوێی پارێزگاکان نوێنەرایەتی زیادکردنی جۆرایەتی کار دەکەن ، بۆیە ئێمە بە پەرۆشین بۆ دابینکردبی دۆخی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی هەر پارێزگایەک نوێنەری هەبێت و کارەکانیان لەگەڵ پارێزگار یەکبخرێت.
? کاتی ئەوە هاتووە پلانی نوێی گەشەپێدان ڕەهەندی ئابووری هەبێت لەسەر بنەمای فەلسەفەی هەمەجۆرکردنی ئابووری.
? حکومەت بناغەی هەمەجۆرکردنی ئابووری دانا، لەوانە دامەزراندنی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان، کە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی یەکخراوە لە وڵاتەکەدا.
? دەستپێشخەرییەکان دەستی پێکرد بە ئامانجی گۆڕینی شێوازی ئابووری کرێدار، وەک دەستپێشخەری (ڕیادا) کە یارمەتی گەنجان دەدات بیرۆکەکانیان لە کەرتە بەرهەمدارەکاندا وەبەربهێنن.
? بودجەی سێ ساڵ بڕگەیەکی تایبەتی لەخۆگرتبوو بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت لە ڕێگەی بەخشینی مسۆگەرکردنی سەروەرییەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە هاندانی ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە وڵاتدا.
? ئێمە بە جدی کاردەکەین بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و تەواوکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی گەشەپێدان، چونکە نوێنەرایەتی هاوبەشی سەرەکی کەرتی حکومەت دەکات.
? ئەگەر سەرکەوتوو بین لە بەدەستهێنانی هەمەجۆری ئابووری و دابینکردنی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی بەپیت و کەرتی تایبەتمان بە بەهێزی خستە ناو دیمەنی گەشەپێدانەوە، ئەوا ڕاستی بارودۆخەکە دەگۆڕێت.
? بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی تۆڕێکی پەیوەندی ئابووری لە نێوان عێراق و وڵاتانی جیهاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
? حکومەت کاری کردووە بۆ چاکسازی کردن لە کەرتی بانکی و داراییدا بە ئۆتۆماتیکیکردنی هەموو چالاکییە ئابووری و خزمەتگوزاریەکان.
? ئێمە دەستمان کردووە بە کاری ئۆتۆماتیکی لە دەروازە سنورییەکان و دامەزراندنی گۆڕانکاری بەرەو بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەموو مامەڵەکانی بازاڕ و بازرگانیدا.
? پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵی پێویستە گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەخۆبگرێت لە ڕێگەی پشت بەستن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
? پێویستمان بە داتا و ئاماژەکانی گەشەپێدانی دروست هەیە بۆ ئەوەی پلانەکانی گەشەپێدان سەرکەوتوو بن، ئەمەش پێویستی بە سەرژمێرییەکی ورد و گشتگیر هەیە بۆ دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونیان و ژینگەی کارکردنیان.
? بڕیارمان داو بە ئەنجامدانی سەرژمێری لە ساڵی 2024دا و فەرمانمان کرد بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە دارایی و لۆجستییەکان بۆ سەرکەوتنی.
?پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدان دەبێت پانتایی بۆ حوکمڕانییەکی باش بەدەست بهێنێت و میکانیزمی گونجاو دابنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەکانی لە هەرکوێیەک بن.
? هەبوونی پلانێکی پێنج ساڵەی گەشەپێدان، کە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت، ئاماژە بە سەقامگیری ئاسایش، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری دەکات.
? ئەنجامەکانی پلانەکانی پەرەپێدان دەبێت ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بێت لەسەر چینە لاوازەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەی دابینکردنی خانوو و پەروەردە و تەندروستی و باشترکردنی ئاستی داهات و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
? حکومەتی ئێستا لە ماوەی ساڵی یەکەمیدا کاری کرد بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە ڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی سەبەتەی خۆراکەوە لەگەڵ گرنگیدان بە پڕۆژەکانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری و ژێرخانەوە و کارکردن بۆ ئەوەی هەژاری لە نێو خێزانە هەژارەکاندا نەبێت بە میرات و دامەزراندنی سندوقێک بۆ پشتگیریکردنی ناوچە هەژارەکان.
