سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بەڕێز ئەنتۆنی بلینکن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق و هێرشەکەی سەر ناوچەی جورف نەسر نوێنەرایەتی پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەکات و لە هەمان کاتدا پابەندبوونی حکومەتی عێراقی نوێ کردەوە بۆ پاراستنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پێشکەوتنەکانی خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و هەوڵەکانی عێراق کرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەرییە مەترسیدارەکانی کە بەهۆی ئەو هێرشە بەردەوامانەی سەر کەرتی غەزەەوە کەوتوونەتەوە و کارکردن بۆ جێگیرکردنی ئارامی و ڕاگرتنی هێرشەکان و دڵنیابوون لەوەی جەنگەکە فراوان نەبێت کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە پێکدەهێنێت.
