نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا کرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/12/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوبه‌ى، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم ڕێوڕه‌سمه‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیى كار و چالاكییه‌كانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) به به‌شداریى میوانان و ئاماده‌بووانى كۆنفرانس، به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ناوى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى له‌شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، سه‌رۆكى ئیمارات و گه‌له‌كه‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانى پێرێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى سه‌رۆكى ئیمارات، بۆ به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه و كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسی (COP28)دا گه‌یشته دوبه‌ى و له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت.
