ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه یاریان به نرخی دۆلار ده‌كرد
ئاژانسی هه‌واڵگری فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نۆ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی یاریكردن به‌نرخی دۆلار و دینار و قاچاخچێتی به‌دراوی بیانی ده‌ستگیركردوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕی 406 ملیۆن دیناری عێراقی و 157 هه‌زار دۆلاردا گرتوه. ئاژانسی هه‌واڵگری فیدڕاڵی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له به‌غدا زانیاری دروستیان پێگه‌یشت كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه هه‌یه و كاری قاچاخچێتی دراو و كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یاری به‌نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تۆمه‌تباره‌كان له‌ناو شوقه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له‌ناوچه‌ی مه‌نسوڕی به‌غدا بون و نوسینگه‌یه‌كیان له‌ژێر ناوی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری جامیعه كردبۆوه، ده‌ستبه‌جێ دوای گه‌یشتنی زانیاریه‌كانیش تیمێكی كاری هه‌واڵگری پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری دوای ته‌واوكردنی هه‌مو ڕێكاره دادوه‌رییه‌كان.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، هێزه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی تاوانی ڕێكخراو توانیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر شوێنه‌كه و پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا به‌بڕی 406 ملیۆن دیناری عێراقی و نزیكه‌ی 157 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی گرت، ئه‌مه جگه له ده‌ستگیركردنی نۆ تۆمه‌تبار كه له‌ناو ئه‌و كۆمپانیایه ساخته‌یه‌دا كاریان ده‌كرد.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، وته‌ی تۆمه‌تباره‌كان وه‌رگیرا، به‌ڕاشكاوی دانیان به‌وه‌دا ناوه كه كارێكیان ئه‌نجامداوه كه یاسای بانكی ناوه‌ندی پێشێلكردوه و پاره‌یان به قاچاخ بردوه و زیانیان به ئابوری نیشتمانی گه‌یاندوه.
