سەرۆک وەزیران:لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە،کارکردن لەسەر پڕۆژە یاسایەک بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانەی راگەیاند،کەچی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تەواو بکات.
سەرۆک وەزیران لەوتارێکیدا لەدووەمین کۆنفرانسی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ، کە لەلایەن وەزارەتی دادوە ئامادەکرابوو و بە دروشمی (دەوڵەتی مرۆڤ ئامانجمانه)،بە هاوتەریب لەگەڵ 75 هەمین ساڵیادی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ،"سەرکەوتنە مێژووییەی بەبیرهێنایەوە کە بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا بەدەست هێنرا، کە نوێنەرایەتی سەرکەوتنێک دەکات بۆ خواستی گەلەکەمان و هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانییەوە،ئاماژەی بە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ کرد لە عێراق، کە گرنگییەکی تایبەتی پێ دراوە لە بەرنامە و هەنگاوە جێبەجێکارییەکانی حکومەتدا و کارەکردن تێیدا فراوانتر بوو بۆ ئەوەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی تاکەکەس لەخۆ بگرێت".
سەرۆک وەزیران داوای" لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ تەواو بکات بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەکی دەستووری و یاسایی بۆ چەسپاندنی بنەما سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ وە بیانگرێتەوە لە ئەدای کارەکانی حکومەت"،وتیشی"بەرپرسیارێتی حکومەت سەبارەت بە دۆسییەی مافەکانی مرۆڤ درێژکرایەوە بۆ مافی ژیانێکی شیاو، مافی دەرچوون لە هەژاری و مافی پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزاری".
رایشیگەیاند"پێویستە دەوڵەت بەدوای هەلی کاردا بگەڕێت لە بازاڕی ئازاد و بەرهەمهێنەردا، هەروەها مافی پاراستنی سامانی گشتی و ڕاونانی گەندەڵکارانی لەسەرە لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بەشکۆمەندی وسەلامەتی".
سەرۆک وەزیران لەدرێژەی قسەکانی وتی"دەروازەی پەیوەندیکردنمان کردۆتەوە بۆ هەر سکاڵایەک، هەر چەند بچووکیش بێت، گرنگی پێویستی دەدرێتێ،و ڕێنمایی ڕوون و توندمان دەرکردووە بۆ پابەندبوون بە مامەڵەکردنی مرۆیی و یاسایی لە نێوان جێبەجێکەرانی یاسا و هاوڵاتیاندا"،ئەوەیشی خستەڕوو"داوامان لە دادگا کرد ڕێگەی ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر بەرانبەر هەرکەسێک کردەوەی نامرۆڤانە و پێشێلکاری ئەنجامدابێت، بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی ،بەگوێرەی ماددەی 37ی دەستوور".
روونیشیکردەوە"کارمان کردوە لەسەر پەسەندکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق و پلانی نیشتمانی پەیوەست پێوە"،ئاماژەیشیدا "ئەنجومەنی وەزیران ستراتیژی نیشتمانی بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوشتن پەسەند کرد و پڕۆژە یاسای مافی دەستکەتنی زانیاری ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا".
روونیکردەوە"یاسای ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدیمان چالاک کرد و نادادپەروەریمان لە سەر ئەم پێکهاتە عێراقییە لابرد، ئێزیدییەکان مافی خاوەندارێتی شوێنی نیشتەجێبوونیان پێدرا دوای ئەوەی ئەم دۆسیەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ ڕاگیرابوو،بگرە لەگەڵ ئەوەشدا،پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە هەموارکرا بۆ دڵنیابوون لە پتەوکردن و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان"،وتیشی"لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە، بۆ ئەوەی ببێتە زیادکردنێک بۆ سیستەمی یاساکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ،و باشترکردنی ئاستی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕێگایەکی گرنگ بوو بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ.
دووپاتیشیکردەوە"توێژی نوێی لەخۆگرت و گرتنەوەی توێژەکانی ئێستا فراوانتر کرا، بۆ ئەوەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ببێتە چەترێک شکۆ و مرۆڤی عێراقی بپارێزێت و دیمەنی هەژاری لەناوببات"، وتیشی"ئێمە هاودەنگ بووین لەگەڵ مافەکانی فەڵەستین بۆ ژیانێکی شیاو و دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لەسەر خاکی خۆیان و داوامان کرد هێرشەکانی سەر غەزە کۆتایی پێ بهێنرێت.
سەرۆک وەزیران ئاماژەیشیدا"ئەو پێشینانەی کە حکومەت لەخۆی گرتووە لە چاکسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، ناوەڕۆکی مافی هاوڵاتیان پێکدەهێنێت"،وتیشی"پاراستنی کۆمەڵگا لە بەڵای نەهێشتنی ڕۆشنبیری و کولتووری و تەندروستی و ماددە دەروونییەکان و ژەهرە کوشندەکان بەرپرسیارێتییەکە کە ئێمە لە ئەستۆی دەگرین بە باوەڕبوون بە مافی مرۆڤی عێراقی و پاراستنی.
