وەزیری داد: عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پابەند بوونی هەبووە بە ناردنی ڕاپۆرتی پەیوەست بە مەلەفی مافەکانی مرۆڤ
بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دووەمین کۆنفرانسی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بەڕێوەچوو، کە لەلایەن وەزارەتی دادوە ئامادەکرابوو و بە دروشمی (دەوڵەتی مرۆڤ ئامانجمانه) ، هاوکات لەگەڵ 75 هەمین ساڵیادی جاڕنامەی جیهانی بۆ مافەکانی مرۆڤ.
نوسیگەی راگەیاندنی وەزیری داد لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند:" وەزیری داد لە وتارەکەیدا لە میانی کۆنگرەی دووەمی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، وتی: حکومەتی عێراق کاری کردوە بۆ چوارچێوەدان بە بەڵگەنامەی مافی مرۆڤ، هاوکات کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی زیندانەکان دەکات ، و ڕێگری لە ئەشکەنجەدان دەکات ، و هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت، و گرنگی بە بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت دەدات ، بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومەت ڕەشنووسێکی نوێی بۆ ئازادی خۆپیشاندان بەپێی پەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتە خستۆتەروو .
ئاماژەی بەوەشکرد:- حکومەت پلانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر مافەکانی مرۆڤ داناوە.
"شوانی " دووپاتی کردەوە کە عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پابەندی نیشانداوە بە ناردنی ڕاپۆرتی پەیوەست بە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ.
هەروەها وتیشی:-"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ،پێشنیازی وەزارەتی دادی سەبارەت بە یەکخستنی هەیکەلی بەڕێوەبەرایەتییەکانی مافی مرۆڤ پەسەند کردوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم میکانیزمە پێشکەوتووە.
