المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی قوبرس کۆبۆوە و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی فراوانی وەفدی هەردوو وڵات دەکەن


18:21 عێراق
2023-12-11
17727

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، لەگەڵ هاوتا قوبرسییەکەی نیکۆس خریستۆدۆلیدس کۆبوەوە.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 11-12-2023 بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە قوبرس بەڕێوەچوو، بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و گەشەپێدان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی تاووتوێ کرا. سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک خریستۆدۆلیدس دەربڕی بۆ ئەو بانگهێشتنامەیەی پێشکەشی کردبوو، هاوکات ستایشی پەرۆشی قوبرسی کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختی لە هەڵوێستی  ئەرێنی عیراقیش کردەوە بەرامبەر ویستی لایەنی قوبرسیی بۆ باشترکردنی ئاستی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدەستبهێنێت.
سەرۆک کۆمار روونیکردەوە، کە عیراق ئەمڕۆ سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری بەخۆوە بینیوە و زەمینەیەکی لەبارە بۆ هەموو جۆرە وەبەرهێنانێک، ئاماژەیکرد بە دەرفەتە گەورەکان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بنیاتنەری نێوان هەردوولا، هەروەها جەختیکردەوە عیراق پێشوازی لە کۆمپانیا قوبرسییەکان دەکات بۆئەوەی بەشداری بکەن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشتیاریدا.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی کاراکردنی رێککەوتننامەی راوێژی سیاسی، کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە، بە تایبەت کە کۆمەڵێک بابەتی هاوبەشی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەنابەران، کۆچبەری و هەڵوێستی هەر دوو وڵات لەبارەی مەسەلە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا لەخۆدەگرێت.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دامەزراندنی لیژنەیەکی دۆستایەتی پەرلەمانی لە نێوان عیراق و قوبرس، هەروەها پێویستی تەواوکردنی کارەکان لەسەر جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی هاوکاری ئەمنی و ڕێککەوتنەکان بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و هەروەها ڕێککەوتن بۆ ڕێگریکردن لە کاری یاساغ و کاری هاوردە و هەناردەکردنی نایاسایی یان گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی کەلتوری و داواکردنی گەڕانەوەیان. هاوکات باس لە دروستکردنی پەیوەندی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرا ، کە دەبێتەهۆی پەرەپێدانی جوڵەی گەشتیاری و دەستەبەرکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی دۆست.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی غەزە تاووتوێ کرا، کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر ئیدانەکردنی بەردەوامی دەستدرێژی و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەو هەڕەشانەی کە بۆ سەر ژیانی منداڵان و ژنان و بەساڵاچووان دروستبوە، هەروەها ئەو زیان و کاولکارییەی کە کاریگەری لەسەر ژێرخانی غەزە دروستکردووە لە هەموو بوارەکاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی هەوڵەکان کرا بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستێکی تەواو لە کەرتی غەزە، هەروەها هەردوو سەرۆک جەختیانکردەوە لە پێویستی هەوڵی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لەو روەوە هەڵبگرێت و ئاماژەیانکرد بە گرنگی کاری چڕوپڕ بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی کەرتی غەزە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی قوبرس ڕۆڵی عیراقی لە دامەزراندنی سەقامگیری لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکان و مەسەلە چارەنووسسازەکانی جیهان بەرزنرخاند.
سەرۆک خریستۆدۆلیدس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار و پەرۆشی عیراق بۆ چالاککردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی و هاریکاری لەگەڵ قوبرس دەربڕی بە شێوەیەک کە خزمەت بە خۆشگوزەرانی هەر دوو گەلی دۆست بکات، جەختیشیکردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا .
هەروەها لە دیدارەکەدا هەردوو سەرۆک سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی وەفدی عێراق و قوبرسیان کرد، کە تیایدا کۆمەڵێک پلانی کارکردنی ستراتیجی تاووتوێ کرا بەو ئومێدەی ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانەی کە لە داهاتوودا لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکرێن جێبەجێ بکرێن.
وەفدی عێراق پێکهاتبوون لە محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم بریکاری وەزیری دەرەوە و هەیفا حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد ساڵح باڵیۆزی عیراق لە قوبرس و دکتۆر عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەڵاح لەزم شەمخی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە سەرۆکایەتی کۆمار و عەبدولئەمیر حەمود قاسم یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار، لە کاتێکدا وەفدی قوبرس پێکهاتبوو لە جۆرج پاپاناستاسیۆ وەزیری وزە و بازرگانی و پیشەسازی و دکتۆر ڤاسیلیکی کاسیانیدۆ بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و میچالیس ئیوانو باڵیۆزی بیانیەکان نیشتەجێی کۆماری قوبرس لە عیراق و خاتوو ئەندریا پێترانی لێپرسراوی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو و ئەفریقا لە بەڕێوەبەرایەتی سیاسی وەزارەتی دەرەوە و دۆرۆس ڤینیسێس جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دیپلۆماسی سەرۆک کۆمار.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

2026-04-05 19:32 1231
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 1990
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 2075
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 2428
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2643
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 3081
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 5185
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 5569
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3623
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3494
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3481
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3826
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8255
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4825
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8335
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4488
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6360
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5550