كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن داوا له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات پابه‌ندی واده‌ی "بێده‌نگی راگه‌یاندن" بن
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن داوا له سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات پابه‌ندی واده‌ی "بێده‌نگی راگه‌یاندن" بن كه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كردووه پابه‌ندی واده‌ی دیاریكراوی "بێده‌نگی راگه‌یاندن" بن كه كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی 15 بۆ 18ـی ئه‌م مانگه‌ی دیاری كردووه.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن رایگه‌یاندووه، له‌پێناو سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، داوا له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كات هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانی هه‌ڵبرگن به‌تایبه‌تی بۆ كردنه‌وه‌ی بوار له به‌رده‌م ده‌نگداران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بژارده و كاندیده‌كانیان و دوور له فشاری هه‌ر جۆره پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن روونیكردووه‌ته‌وه پابه‌ندبوونه‌كه كاتژمێر 6ـی به‌یانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو 15ـی كانوونی یه‌كه‌م تاوه‌كو داخستنی دوایین بنكه‌ی ده‌نگدان له رۆژی 18ـی مانگ كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌ممه ده‌گرێته‌وه.
