سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی له شاندێکی کۆمپانیای تێریاکی ئاگرۆ-ی تورکی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودان پێشوازی کرد لە شاندی کۆمپانیای تێریاکی ئاگرۆی تورکی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان محەمەد ئەلنەجار و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق عەلی ڕەزا گونای.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە چاوپێکەوتنەکەدا سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی خۆی دەربڕی بۆ واژۆکردنی کۆمپانیای تورکی و دەزگای دارایی نێودەوڵەتی /IFC و گرێبەستێکە بۆ درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی پیشەسازییە کە یەکەمە لەو جۆرە لە عێراقدا بۆ چارەسەرکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی لە بەندەری ئوم قەسر، هەروەها شاندەکەی تورکیا خواستی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی پڕۆژەی دیکە لە بواری کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و وزەی پاک.
سودانی پاڵپشتی حکومەتی بۆ ئەم هەنگاوە وەبەرهێنانانە دووپات کردەوە و ئاماژەی بە گرنگییان کرد لە باشترکردنی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی هەلی کار لە چوارچێوەی وەبەرهێنانی باشتر بۆ سەرچاوەکانی ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و کارکردن بۆ لابردنی هەموو بەربەستەکان لەبەردەم وەبەرهێنەران و بانگهێشتکردنی کۆمپانیا تورکییەکانی دیکە بۆ هاتنە ناو گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عێراقەوە.
هەروەها سودانی ئاماژەی بەوە کرد کە بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پەرەپێدانیان بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا بڕیارێکی ستراتیژی و سەروەرییە و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە پتەوتر دەکات.
