نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان کۆبووە
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدايان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايشى پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى له كه‌شێكى ئارام و سهقامگيردا، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى مەحه‌ممه‌د شەياع سودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست له قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانيان چاره‌سه‌ر بكرێن.
