سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی گرنگیی تەبایی ناوخۆی کوردستان دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و "هاوڕابوون" کە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان رابگرێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا تەبایی و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كانیان به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتی له هه‌رێمى كوردستان و لەسەر ئاستى عێراق به پێویست زانى.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ئامادەی بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان لە په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان کردووە.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تیى نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق كرده‌وه و " هاوڕا بوون كه ده‌بێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره عێراقییه‌كان رێكارى پێویست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه."
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "ته‌بایى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتییان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێویست زانى. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێكگه‌یشتن و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان كرد."
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، دوایین پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، باسکراون، ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
