مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پەیامی بڵاوکردەوە
فەرماندەی گشتی هەسەدە، مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە پەیامێکدا نوسیویەتی، هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا گۆڕانکارییەکی مەترسیداری بەخۆیەوە بینی به ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەم پێشکەوتنە دەبێتە هۆی قوربانییەکی زۆری مەدەنی و ئاماژەیە بۆ پەسەندکردنی سیاسەتێکی نوێی لەناوبردن و کۆمەڵکوژی.
مەزڵوم کۆبانێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتیش، "تیشک خستنەسەر ئامانجکردنی بێ کۆتایی بۆ سەر ئامانجی مەدەنی ئاستی دڵەڕاوکێ بەرز دەکاتەوە و سەقامگیری ناوچەکە لاواز دەکات و مەترسییەکانی دوور لە سنوور زیاد دەکات".
جەنەرال مەزڵوم عەبدی جەختیکردەوە کە لە کاتێکدا پابەند دەبین بە بەرگریکردن لە ماف و سەلامەتی گەلەکەمان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دەستێوەردان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە تورکیا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیەکی نیگەرانکەرە.
