راگەیەندراوێک لە پارتیەوە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو پارتی ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و راگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا, هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك, به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕ و تینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاستهنگهكانیان تێپه‌ڕاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
هاووڵاتیانی به‌ڕێز:
له روانگه‌ی بڕوابوونمان به دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و, جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه, به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و, ڕاشكاوانه ڕایده‌گه‌یەنین، كه تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو، چ له پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و چ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا, به تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا, هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك, به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕوتینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاستهنگهكانیان تێپه‌ڕاند.

ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه, سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و, دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
جه‌ماوه‌ری خۆشەویستی كوردستان
سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانمان, وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان, له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی،كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و, دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
مه‌حموود محەممەد
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/12/29