بانکی ناوەندی ئێران: لەمامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق دراوی نیشتمانی بەکاردێنین
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، لە رێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە پێداچونەوەی بۆ کراوە، تمەنی ئێرانی بۆ بازرگانەکانی سنوری عێراق و ئەفغانستان دابین دەکرێت بۆ ئەوەی دراوی بیانی لە مامەڵەکانیاندا بەکانەهێنن.
ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی لە زاری محەمەد رەزا فەرزینی پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، پرسی یەکلاییکردنەوەی هەناردەکانی ئێران بەبەکارهێنانی دراوی تمەن لە دەرەوەی سنور لەلایەن بانکی ناوەندییەوە توێژینەوە لەسەر دەکرێت، ئەگەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە خواستی عێراق و ئەفغانستان دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پرسە لەسەر داوکاری بازرگانەکانی ئەفغانستان خراوەتە بواری توێژینەوە، بەجێبەجێکردنیشی بازرگانەکانی سنوری ئێران پێویستیان بە دراوی بیانی نابێت
ئەوەشی خستەڕو، لیستی پڕۆژەیاسای تمەنی دەرەوەی سنور لەلایەن بانکی ناوەندی ئێرانەوە پێداچونەوەی بۆ کراوە و بەم زوانە نوسراوی تایبەت بە رێنماییەکانی ئەو پڕۆژە یاسایە ئاڕاستەی هەمو بانکە ئێرانییەکان دەکرێت.
