فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئامادەی نمایشی سەربازی هێزە چەکدارەکانمان دەبێت بەبۆنەی 103 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە
بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ شەممە نمایشێکی سەربازی گەورە لە ناوەندی بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو بەبۆنەی 103 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە.
نوسيگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:سودانی سڵاوی لە یەکە و کاروانە چەکدارەکان کرد کە نوێنەرایەتی پێکهاتە جیاوازەکانی سوپای عێراق و چەکی زرێپۆش و تایبەت و چەکی مەیدانی و پێکهاتە و ئامێرە پاڵپشتی و تەکنیکێکان بە کەرەستە جۆراوجۆرەکانیانەوە دەکەن لەگەڵ فەرماندەیی هێزی دەریاییدا، هاوکات فڕۆکەی جۆراوجۆری هێزەکانی ئاسمانی عێراق و هەلیکۆپتەری ئاسمانی سوپای عێراق بە ئاسمانی بەغدادا فڕین.
ئاماژەی بەوەکرد« هێزە چەکدارەکان د لەبەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا، نمایشی سەربازیان ئەنجامدا لە لایەن ئەو یەکە و پێکهاتانەوە کە نوێنەرایەتی لیواکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر دەکەن لەگەڵ ئەو کاروانانەی کە نوێنەرایەتی کۆمەڵێک پێکهاتەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەن، بەتایبەتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی پەرچدانەوەی خێرا و کۆلێژی پۆلیس و فەرماندە سەربازییەکانی دیکە لە چوارچێوەی هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانماندا، ئەمەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری بەڕێز و بەرپرس و کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی و ئەمنی و پارێزگارەکان و سەرۆکی سەندیکاکان و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان کە لە عێراق کاردەکەن بەڕێوەچوو.
