كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: تانه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و تانانه‌ی وه‌رگیراون كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت، زۆربه‌یان سه‌باره‌ت به پشكی كۆتا و سیستمی دیاریكردنی كورسییه‌كان بون. ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی ئه‌ندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمسیۆن سێ ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ماوه‌ی تانه‌دانه‌كانی كرده‌وه به‌جۆرێك له 31ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 ماوه‌ی وه‌رگرتنی تانه‌كان كۆتاییهات".
ڕونیشیكرده‌وه، "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیكردوه به ناردنی تانه‌كان بۆ ده‌زگای دادوه‌ری و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا، زۆربه‌ی ئه‌و تانانه‌شی ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كراون تایبه‌تن به پرسی پشكی كۆتاكان و سیستمی دیاریكردنی كورسییه‌كان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌و تانانه‌ی كه وه‌رگیراون كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت".
