دوو ڕۆژنامەنووسی ئێرانی ئازادکران کە سزای زیندانیکردنی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنرابوو
دەسەڵاتدارانی ئێران دوو ڕۆژنامەنووسی ئێرانییان ئازاد کرد کە سزای زیندانیکردنی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنرابوو بەهۆی ڕاپۆرتێک لەبارەی مردنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی، بە کەفالەت تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەکرێت.
پێشتر دەسەڵاتی دادوەری ئێران نیلوفەر حەمیدی سزادا، کە یەکەم جار هەواڵی مردنی ژینای لەدوای ئەشکەنجەی پۆلیس بۆی بڵاوکردەوە، بەهۆی بەکارنەهێنانی سەرپۆش بەپێی ڕاگەیاندراوی پۆلیس، هەروەها ئیلەها مەحەمەدی کە ڕاپۆرتێکی دەربارەی پرسەکەی ژینا نووسیبوو لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022 و شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئیلەها سەپێنرا بە تۆمەتی سیخوڕکردن لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکادا.
نیلوفەر حەمیدی بۆ ڕۆژنامەی شەرق کار دەکات، لە کاتێکدا مەحەمەدی بۆ ڕۆژنامەی هام میهان کار دەکات و لە ئەیلوولی 2022 دەستگیرکران.
شایەنی گوتنە، کوژرانی ژینا ئەمینی بووە هۆی خۆپیشاندان لە دەیان شاری سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان خۆپشاندەر و دەستگیرکردنی سەدانی تر.
