خولی ئینگلتەرا..مانچستەر یونایتد و تۆتنهام یەکسان بوون
لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد و تۆتنهام بە دوو گۆڵ بۆ هەردولا یەکسان بوون.
لە یاریییەکانی هەفتەی 21 خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد میوانداری تۆتنهامی کرد.
لە تایمی یەکەم و هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە لە خولەکی سێ راسموس هۆیلاند گۆڵی یەکەمی مانچستەر یونایتدی تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی 19 ریچاڵسۆن ئەنجامەکەی بۆ تۆتنهام یەکسانکردەوە، پاش ئەو گۆڵەش سپێرز چەندین هەوڵی دا تا گۆلی دووەم تۆماربکات بەڵام بە بەپێچەوانەی ئەو هێرشانە لە خولەکی 40 راشفۆرد گۆڵی دووەمی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە پێشکەوتنی شەیتانە سورەکان کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا تۆتنهام دووبارە بە بەهێزی دەستیپێکرد و لە خولەکی 46 بێنتاکۆر گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، پاش ئەوەش هەردوولا چەندین هەوڵی گۆڵیاندا بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوو، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پلەی پێنجەم جێگیر بوو، مان یونایتدیش خاوەنی 32 خالە و لە پلەی حەوتەم دێت.
