ريال مەدرید بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا
لە جامی سوپەری ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرشەلۆنەی بردەوە بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم و هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییکە یاریزانانی بەرشەلۆنە شۆک کران کاێک ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکەکانی حەوت و 10 دوو گۆڵی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵانە یاریزانانی بەرشەلۆنە چەند هەوڵیکیاندا بۆ کەمکردنەوەی ئەنجامەکە تا لە خولەکی 33 لیڤاندۆڤسکی توانی جیاوازیەکە کە بکاتەوە بۆ یەک گۆڵ، بەڵام ئەم ئەنجامە زۆری نەخایاند و ڤینیسیۆس لە خولەکی 39 بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی خۆی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد و تایمی یەکەمیش بەم ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانی ریاڵ مەدرید دیسان بەباشی هاتنەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 64 رۆدریگۆ گۆڵی چوارەمی بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 71 رۆناڵد ئاراوخۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، یارییەکەش تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوو.
بەم ئەنجامەش ریاڵ مەدید توانی ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.
