وەزیری ناوخۆ جەخت لەسەر پێویستی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەیخێرا دەكاتەوە لەنێویاندا هێزێكی یەدەگ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، جەختی لەسەر پێویستی فەوجی بەرپەرچدانەوەی خێرا كردەوە كە هێزێكی یەدەگ لەخۆ بگرێت، هاوكات ڕێنمایی كرد كە ئەم فەوجە بە نوێترین ئامێر و كەرەستەی بۆ دابین بكرێت .
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆنفرانسی ئەمنی كرد لە بارەگای بەشی بەرپەرچدانەوەی خێرا.
وەزیری ناوخۆ جەختیشی لەوە كردەوە كە بوونی ئەم فەوجە لە وەزارەتی ناوخۆ پێویستی بەوەیە ئاستێكی بەرزی ئامادەیی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی، ئاماژەی بەوەشكرد ئەمەش لەڕێگەی بناغەكانی مەشقی چڕ و پڕ بۆ سەرجەم یەكەكانییەوە بەدەست دێت.
ناوبراو فەرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا وەك هێزێكی نوخبەی لە وەزارەتی ناوخۆ وەسف كرد، جەختی لەسەر پێویستی ئەم فەوجە هێزێكی یەدەگ لەخۆبگرێت كە ئامادەیی و توانایەكی زۆری هەبێت بۆ ئەركە تایبەتەكان.
