ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری لهپهتایهكی نوێی ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له وڵاتان كرد خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای ئێكس، گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی كه وڵاتان تا مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا نوێیه بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری بۆ په‌تای ئێكس ده‌كرێت، به‌جۆرێك جیهان به‌نیازه ڕوبه‌ڕوی په‌تایه‌كی مه‌ترسیداری نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه كه ڕه‌نگه ببێته هۆی مردنی هاوڵاتیان به‌جۆرێك 20 هێنده‌ی كۆرۆنا زیاتر ده‌بێت ژماره‌ی مردنه‌كان
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس له میانی وتارێكدا له پانێڵێكدا به ناونیشانی "ئاماده‌كاری بۆ نه‌خۆشی ئێكس" له كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی له داڤۆس رایگه‌یاند، "ڕێككه‌وتنی په‌تاكه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌مو ئه‌و ئه‌زمون و ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌رانه‌ی كه ڕوبه‌ڕومان بونه‌ته‌وه له یه‌كدا كۆبكاته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به زاراوه‌ی "نه‌خۆشی" كردوه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كی نه‌ناسراوه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2018 باسكراوه، داواشیكردوه، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری نه‌زانراو بكرێت.
جهختیشیكردۆتهوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌زمونه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و نه‌خۆشیه په‌یوه‌ندی به دوژمنێكی هاوبه‌شه‌وه هه‌یه و به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوبه‌ش، ڕوبه‌ڕوی هه‌مان كێشه‌كانی Covid ده‌بینه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تیشكی خسته سه‌ر واده‌ی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی جیهان له مانگی (ئایار/5)ی 2024 و هیوای خۆی ده‌ربڕی تا ئه‌و كاته وڵاتان بگه‌نه ئه‌م ڕێككه‌وتنه و ئاشكراشیكرد، "له پێناو منداڵ و نه‌وه‌كانماندا، پێویسته جیهان بۆ داهاتو ئاماده بكه‌ین".
