بێگه‌رد تاڵه‌بانی:بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردرا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له‌ئه‌مڕۆوه تا كاتێكی نادیار جێبه‌جێده‌كرێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سودی گشتی جوتیاران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مێكی زۆری (ته‌ماته)ی خۆماڵی جوتیارانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، پاڵپشت به هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یاداشتی داواكاریه‌كانی جوتیاران له (كۆمه‌ڵه‌ی كشتوكاڵی الزوبێر) له سنوری پارێزگای به‌سره، له‌ژێر ڕۆشنای هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌و پێشچونه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی تایبه‌ت به یه‌كخستنی (ڕۆژمێری كشتوكاڵی) له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاردرا هاورده‌كردنی ته‌ماته له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه بكرێت".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "وه‌ك چۆن ئه‌وان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردو، بڕیاریاندا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته له وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌ی پێجوێن و حاجی ئۆمه‌ران و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش له‌پێناو درێژه‌دان به‌و نه‌ریتی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنه و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوی به‌رهه‌می ناوخۆی جوتیارانی ناوه‌راست و خواروی عێراق، بڕیارماندا هاورده‌كردنی ته‌ماته قه‌ده‌غه بكه‌ین".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت، "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه تا كاتێكی نادیار جێبه‌جێده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و وه‌رگرتنی رێككاری كارگێری و یاسایی، نوسراوی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم كردوه، بۆ كارپێكردنی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان".
