وتەبێژی یەکێتی:پێویستە بایکۆت کۆتایی پێبهێندرێت،و ئەوەی لە خوێندن بێبەشبووە تەنیا چینی هەژارانن
وتەبێژی یەکێتی، ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە بایکۆت کۆتایی پێبهێندرێت، چونکە ئەوەی لە خوێندن بێبەشبووە تەنیا چینی هەژارانن و ئەوانەی توانایان هەیە لە قوتابخانە تایبەتەکاندا دەخوێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە,سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ بایکۆتی مامۆستایان نین، ئەگەر مووچە دواشبکەوێت کاری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی زوو بنێردرێت، بەڵام ساڵێکی خوێندن بڕوات دواتر قەرەبوو ناکرێتەوە.
وتەبێژی یەکێتی، ئاماژەی بەوەدا، راگرتنی خوێندن وا دەکات ساڵی داهاتوو رێژەی قوتابییان لە قۆناغەکان و پۆلەکان ببێتە دووهێندە، ئەو کاتە کار دەکاتە سەر خوێندنگەکان و شوێنی ئەو هەموو قوتابییانە نابێتەوە.
سەعدی پیرە، راشیگەیاند، پرسی بایۆتکردنی خوێندن بە سیاسی کراوە، بۆیە پێویستە بایکۆت کۆتایی پێبهێندرێت.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی لە خوێندن بێبەشبووە تەنیا چینی هەژارانن و ئەوانەی توانایان هەیە لە قوتابخانە تایبەتەکاندا دەخوێنن.
