یەگرتووی ئیسلامی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات
ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتو لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیان دوپاتیان کردەوە، نابێت هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، هەرێمی کوردستان بکەن بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیان، داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکەن سەبارەت بە پرسی مامۆستایان هەڵوێستی هەڵە نەگرێتە بەر و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، داواش دەکەن بە زوترین کات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، رۆژی شه‌ممه به‌رواری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كهش بریتی بو له تاوتوێكردنی دۆخی گشتی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌كه و دید و به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كگرتو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌ره‌تا سەلاحەدین بەهادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو له وتاری خۆیدا تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخه گشتیه‌كه و دید و تێروانینی پێویستی له‌و باره‌یه‌وه خسته رو
ئەوەشخراوەتەڕو، پاشان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌شداری كارایانكرد له تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ره‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا رویانكردۆته هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیانكرده‌وه كه پێویسته هێز و لایه‌نه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆره‌پانی یه‌كلاكرنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكیه‌كان و كۆتایی بهێنن به په‌نابردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی دژ به هه‌رێمی كوردستان.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، یەکگرتو هەڵدەستێت بە پێكهێنانی چوارچێیه‌وه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆن و نارازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌ش و دوپاتیكرده‌وه كه یه‌كگرتو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆكانی له‌و پێناوه‌دا
لە ته‌وه‌رێكی دیکەی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یەکگرتو ئاماژە بەوەکرا، داوا دەکەن حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌ی نادروست نه‌گرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی مامۆستایان بده‌نه‌وه كه خواست و داواكاری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه و حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن و بێباكیه به‌رانبه‌ر موچه‌خۆران و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی
