وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕاگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە (30ـی کانونی دووەمی 2024)، وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ڕاگهيهنراوهيان بڵاوكرده‌وه: "به‌رپرسانى باڵاى حکومه‌تی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، 29ـی کانوونی دووەمی 2024، کۆبوونەوەی كۆميته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا".
کۆبوونەوه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنه بوو كه له پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بهديهاتووه له چوارچێوه‌ى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگەدا و ئەیلوولی 2022 نوێ کراوەتەوە.
كۆميتهكه ئه‌و پێشکەوتنانەى خسته ڕوو کە بۆ چاکسازیی له هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی و بەتوانا بۆ تێکشکاندنی یەکجارهكیی داعش.
وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەواميی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە لە 2022دا هاتووە. وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتی لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی به‌هێز و سه‌قامگير و خاوەن سەروەری.
