نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئازەربایجان دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئیلهام عەلیێڤ دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری ئازەربایجان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئیلهام عەلیێڤ کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "هیوای پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه. هاوکات، هه‌ردوولا باسيان له دوايين ديدارى نێوانيان له باكۆ كرد
