پارتی کرێکاران داوایەکی پێشکەش بە حکومەتی بەریتانیا کرد بۆ ڕێگریکردن لە خواردنەوەکانی وزەبەخش
پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوایەکی پێشکەش بە حکومەتی بەریتانیا کردووە بۆ ڕێگریکردن لەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە خوار 16 ساڵە لە خواردنەوەی خواردنەوەکانی وزەبەخش، چونکە ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی تەندروستی دەروونی زیاترە، وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، هەوڵی خۆکوشتن و مەترسییەکانی دیکە، لەوانە خراپی خەو، نیشانەکانی نەخۆشی ADHD و فشاری دەروونی سەخت چونکە کافاینیان تێدایە.
لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆکانی تیساید و نیوکاسل ئەنجامدراوە لەسەر داتای 57 توێژینەوە کە بە داوای حکومەتی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە نزیکەی یەک لەنێوان سێ منداڵانی بەریتانیا، بەزۆری کوڕان هەفتانە بەلایەنی کەمەوە یەک کوپ لە خواردنەوەی وزەبەخش دەخۆنەوە.
توێژینەوەکە لەسەر 1 ملیۆن و دووسەد هەزار گەنج و منداڵ ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 21 ساڵدایە و لە 21 وڵاتەوە، خواردنەوە وزەبەخشە باوەکان زیاتر لە 150 میلیگرام کافاینیان تێدایە، هەروەها 21 کەوچک شەکر، ئەمەش وا لەو منداڵ و گەنجانە دەکات کە دەیانخۆنەوە ئەگەری زیادبوونی کێشیان زیاتربێت، هەروەها توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو منداڵانەی کە خواردنەوە وزەییەکان بەکاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەی دڵ زیاترە.
