المطلع
عاجل

post-image

نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەفی ئەشرەف - كەربەلای پیرۆز دەردەكات


21:50 عێراق
2024-02-14
15738

ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینەگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هەردوو پڕۆژەی (میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەفی ئەشرەف - كەربەلای پیرۆز) بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، دوای ڕاگەیاندنی هەردوو پڕۆژەی (مترۆی بەغدا و شەمەندەفەری خێرای نەجەف- كەربەلا)، هەندێك زانیاری ناڕاست و نادروست لە ڕێگەی ژمارەیەك میدیاوە راگەیاندنەوە و هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە ، بۆیە پێویست بوو ڕوونكردنەوە بدرێت ، بۆ هاوڵاتیانی بەرێز لە ڕێگەی ئەم ڕاستیانەی خوارەوە:

1-ڕاوێژكاری پەسەندكراو بۆ پڕۆژەكە هاوپەیمانییەكە پێكهاتووە لە كۆمپانیای مالیزی   HSS )  ) و هاوبەشە ناوچەییە پەسەندكراوەكەی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا   (CHSS  )ئەم هاوپەیمانییە ئەزموونی جیهانی هەیە كە بۆ دەیان ساڵ درێژدەبێتەوە لە بواری سیستەمی شەمەندەفەر و ژێرخانی بەڕێوەبردنیان، و دوای  بینینی ژمارەیەك بازرگانی هاوشێوە و ئەزموونی سەركەوتووی پێشوو زانیاری و كارەكانی كۆمپانیاكە لە ڕێگەی شێوازی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە – باڵیۆزخانەی  كۆماری عێراق لە مالیزیا.

2- لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ هەڵبژاردنی باشترین شێوازەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە گرنگەكان، تیمێكی حكومی تایبەتمەند پێكهێنرا، كە لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهاتبوو (وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوە، ئەمانەتی بەغدا، ڕاوێژكارانی تایبەتمەند لەبواری كاروباری گواستنەوە)، و دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان گۆڕدرا بۆ (مۆدێلەی ئابووری) لە جێبەجێكردنەوە لەڕێگەی بودجەی حكومەتەوە بۆ جێبەجێكردن لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی ئەو دوو پڕۆژەیە بەجۆرێك جێبەجێ دەكرێن كە بارگرانی لەسەر بودجەی حكومەت نەبێت ، و جیاوازە لەوەی لە ساڵانی پێشوودا پێشنیار كرابوو (جێبەجێكردنی حكومەت).

3- بەو پێیەی جێبەجێكردنی دوو پڕۆژە ستراتیژییەكە پێویستی بە بەكارهێنانی شارەزایی نێودەوڵەتی پێشكەوتوو لەلایەن حكومەتەوە هەیە، پێویستی پشتبەستن بە شارەزایی جیهانی سەریهەڵداوە، بۆیە حكومەت بەردەوام بوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاوێژكاری جیهانی، بە بڕی كەمتر لەوەی كە لە بڕیارنامەی ژمارە (٢٣٧٥٣)ی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرابوو، كە لەسەر بنەمای مۆدێلی ئابووری پێشوو (جێبەجێكردنی حكومەت) بوو، هەروەها گرێبەستەكە لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاوێژكاری سنووردار بوو بە ئەنجامدانی كاری (وردبینی و سەرپەرشتی) بۆ بەرژەوەندی حكومەت، ئەمەش هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی تێچوون و بەدەستهێنانی باشترین تایبەتمەندی بۆ ئەم پڕۆژە گرنگ و گەورەیە، دوای دانوستانی تەكنیكی و یاسایی پیشەیی، ڕێككەوتن كرا كە بەهاكە گرێبەستی ڕاوێژكاری دەبێت بە ڕێژەیەك كە تەنها لە 0.6% زیاتر نەبێت لە كۆی بەهای پڕۆژەكە بۆیە ئەمەش بەپێی ستاندەری كە بڕیاری لەسەر درابوو 0.8% (كەمتر لە زۆرترین بۆ دانبرابوو)، لە بڕی گرێبەستی ڕاوێژكاری لە داهاتوودا لە ئەستۆی وەبەرهێنەری پڕۆژەكەدا دەبێت (نەك حكومەت).


4- لە میانەی مەراسیمی دەستپێكردنی ئەو دوو پڕۆژەیەدا، هەموو ئەم زانیاریانە لە ڕێگەی ئەو فیلمە ڕوونكەرەوەیانەی كە نمایش كران، خرایەڕوو، جگە لەو ڕوونكردنەوەیانەی كە لە میانی چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكان لەلایەن ، سەرۆكی ئەمانەتی بەغدا و ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری گواستنەوە و بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕوویاندا.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران داوای لە  میدیاكان كردووە لە گەیاندنی ڕاستییەكان ورد بن و زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانیانەوە پشتڕاست بكەنەوە بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاونەكەنەوە ، جەختیشی لە  گرنگی میدیا و توانای بەشداریكردنی لە جوڵاندنی چەرخی ئابووری و خزمەتكردنی  وڵات.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 1088
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 1176
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 1984
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2215
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2593
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 3965
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 4612
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3364
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3056
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3073
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3543
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8107
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4549
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8114
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4292
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6149
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5413
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4779