سەرۆکی هەرێم رۆڵى UN له عێراق به ئه‌رێنى ناودەبات
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئاماده‌يى و رۆڵى ئهرێنيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
ئەوەش هاتووە، لاى خۆيه‌وه، "ڤۆلكه‌ر پێرسێس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى رۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و رێكخراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان".
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا باسکراوە، هەردوولا لەبارەی دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌رنج و بيروبۆچوونیان ئاڵۆگۆڕ كردووە.
