وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگه‌یاند کە تۆمەتبارن بەکوشتنی ئامۆزاکەی هادی عامری
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی دو کەس کە یەکێکیان ئامۆزا و ئاوه‌ڵزاوای هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درە له ناوچه‌ی ڕه‌شیدیه‌ی باكوری به‌غدای پایته‌خت.
فه‌ریق میقداد میری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای به‌غدا له به‌شی ره‌سافه ده‌ستیان كردوه به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی دو هاوڵاتی له ناوچه‌ی ره‌شیدیه‌ی باكوری به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس توانیان دو له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، هێشتا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامدان بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه به‌شداربون له‌م ڕوداوه‌دا كه ده‌ستڕێژی گوللـه له دو هاوڵاتی كراوه له‌كاتێكدا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ردا بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، روداوه‌كه به‌هۆی ناكۆكی بوه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك له ناوچه‌ی عه‌نافسه‌ی ره‌شیدیه، پاش ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش دواتر ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌ن".
