المطلع
عاجل

post-image

پێشەوا هەورامانی ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی بۆ هەڵەبجە بڵاوکردەوە


23:14 كوردستان
2024-02-22
23314

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: "من لە نزیکەوە ئاگادارم چەند جارێک بوو لەلایەن جەنابی سەرۆکوەزیران پلانی چوونە هەڵەبجە دادەنرا، بەڵام هەرجارە و بە هۆکارێک شتێک دروستدەبوو یان دروستدەکرا سەردانەکە دوا دەکەوت".

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەکرد: "ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتە هەڵەبجە و لەگەڵ دانیشتنی لەگەڵ ئیدارەی شارەکە فەرمووی، هاتووم گوێبگرم و قسەی ئێوەم دەوێ چیبکەین بۆ ئەم شارە".

هەورامانی ووتی: "بەڵام من نیگەرانیم بینی لەوەی کە بۆچی تا ئێستا ئەوەی بۆ هەڵەبجە کراوە نە لە ئاست تموحی خەڵکەکەی بووە نە جەنابییان و گوتی کە "هەڵەبجە دەبوو زیاتر و باشتر خزمەتبکرێت و ئەمەی بۆی کراوە من زیاتر لەمەم دەوێت".

هەروەها وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە هەموو بوارەکاندا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکردووە هەڵەبجە تایبەتمەندی پێبدرێت و دەبێت ئەم شارە ببوژێتەوە بەو جۆرەی کە دەبوو بۆی بکرێت کە زۆر لەمێژە دەبوو بکرایە.

پێشەوا هەورامانی باسی لەوەکرد، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پرۆژەکانی وەبەرهێنان و گەشتیاری و کشتوکاڵ لە هەڵەبجە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت و رێنمایی و مەرجی قورس لەسەر ئەم پارێزگایە دەبێت هەڵبگیرێن و بازرگان و سەرمایەدارانی هاندا کە بێنە هەڵەبجە بۆ کارکردن و  حکومەت رێگایان بۆ ئاساندەکات هەتا خزمەت بکەن.

بڕیارەکانی دیکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە وەک وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەبێت پارەیەک بۆ پارێزگاکە تەرخانبکرێت، شەقامەکان دەبێت کارییان تێدا بکرێت و چاکبکرێن، دەبێت کۆلیژی پزیشکی دادەمەزرێت و 500 کەس دابمەزرێندرێن لە هەڵەبجە، ماستەر پلانی هەڵەبجە کاری لەسەر دەکرێت و کەرتی تەندروستی و کۆمەڵێک بواری دیکە کارییان لەسەر دەکرێت کە پێویستن بۆ شارەکە و رێککارەکانی بەقەزابوونی خورماڵیش خێرا دەکرێن.

پێشەوا هەورمانی جەختیکردووەتەوە کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خەمخۆرانە و دڵسۆزانە گوێی لە کەسوکاری قوربانییان دەگرت و لەکاتی روونکردنەوەکانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، حەسرەت و خەمی کوردێکی خاوێن و رەسەن و خەمخۆر بەدیدەکرا کە زۆر خەمخۆرانە پرسیاری دەکرد و داوای وەڵامی دەکرد.

لەبارەی داواکاریی هەڵەبجەییەکان، پێشەوا هەورامانی ئاشکرایکردووە، بۆ هەموو ئەو داواکارییانەی ئەمڕۆ و یاداشتە نۆ خاڵییەکەی پارێزگای هەڵەبجە، لیژنەیەکی تایبەت لە هەولێرەوە دێنە هەڵەبجە و نووسینگەی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی جێبەجێکردنی خاڵەکان دەکات.

لە کۆتاییدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی: "لە کۆتایشدا گرێکوێرەکەی تووەقوت کرایەوە و لەسەر دەستی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە دانرا کە خواستی دێرینی هەڵەبجەییەکانە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

2026-04-05 19:32 1231
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 1990
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 2075
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 2428
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2643
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 3081
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 5185
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 5569
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3623
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3494
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3481
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3826
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8255
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4825
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8335
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4488
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6360
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5550