ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی دو بڕیاری له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به دروستكردنی بینای نیشته‌جێبون ده‌ركرد
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی دو بڕیاری له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به دروستكردنی بینای نیشته‌جێبون ده‌ركرد و راشیگه‌یاند، ئه‌و دو بڕیاره ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان له چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا، ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه به په‌سه‌ندكردنی دو بڕیار بو له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه.
بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی:
یه‌كه‌م:
ڕێگه‌پێدانی كاتیی بۆ دروستكردنی بینای نیشته‌جێی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به. ژماره (2620) له 21-6-2021 ده‌یانگرێته‌وه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی پێده‌رچوه، به. ژماره (125) له 10-7-2023 به‌پێی مادده‌ی (31) له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كان، به ژماره 6ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراو، كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان كرد، كه له (12) خاڵ پێكهاتبو.
دوه‌م:
ڕێگه‌ی پێدانی كاتیی بۆ دروستكردنی بینای نیشته‌جێی، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، به ژماره (6024) له 14-11-2018 تایبه‌ت به پێدانی زه‌وی به كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی گوندی كانی به‌ردینه، وه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ژماره (38) له 30-1-2020 كه نه‌خشه‌ی جیاكراوه‌ی پارچه زه‌وییه‌كان په‌سه‌ندكراوه، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی په‌سه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی كرد، كه له (10) خاڵ پێكهاتبو، فۆڕمی ڕێگه‌پێدانی كاتیی نیشته‌چێبون; ته‌نها بۆ ئه‌و ناوانه ده‌كرێت كه هه‌مو ڕێكاره یاسایی و بابه‌تی سودمه‌ندبون و سودمه‌ند نه‌بونیان ته‌واو كردوه.
ئه‌م دو بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان
شاره‌وانی سلێمانی ده‌شڵێت، "ئه‌م دو بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان له چینی هه‌ژارو مامناوه‌ند، دواتر به‌ڕێزانی ئه‌نجومه‌ن تیشكیان خسته سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان و داواكاریی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك، كه به‌شێكیان به ئاماده‌بونی هاوڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران بو، دوای تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانیان بڕیاری پێویستیان، له باره‌وه‌درا به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان".
