دەستەی دەستپاکی فەرمانی بانگهێشتکردن بۆ بەرێوبەری پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەددین دەردەکات
دەستەی دەستپاکی فەرمانی بانگهێشتکردن ولێپێچینەوەی لە دژی سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەددین ڕاگەیاند،بەهۆی پێشێلکردنی یاساو کەمتەرخەمی لە ئەرک و کارەکانی و سوودی کەسی لەسەر حیسابی پۆست و ئەو ئەرکەی لەسەری بوە .
نوسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت،لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:-سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەددین تۆمەتبارە بەوەی کە پارچە زەوییەکی بە یەکێک لە وەبەرهێنەران بەخشیوە بەشێوەی موڵک، کە تۆمەتبار بەرژەوەندی جووتیارانی لەبەرچاو نەگرتووە لەسەر ئەو زەویانەی دەکەونە چوارچێوەی کۆی ڕووبەری زەوییەکان کە بە وەبەرهێنەر دراوە.
وەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە:-وەبەرهێنەر ڕێگری لە جووتیارانی گرێبەست کردووە بچنە ناو زەوییەکانیانەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادان فەرمانی بانگهێشتکردن و لێپێچینەوەی دەرکردووە.
كلمات مفتاحية
- دەستەی دەستپاکی
- فەرمانی بانگهێشتکردن
- سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی سەڵاحەددین
- بەهەدەردانی سامانی گشتی
