وەزارەتی ناوخۆ:به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری پارێزگای زیقاڕ لە شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان دو هۆز كوژرا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان دو هۆز له قه‌زای ئیسڵاح، عه‌مید عه‌زیز شه‌لال جه‌هل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر پارێزگای زیقاڕ كوژرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پرسه و ماته‌مینی بۆ كه‌سوكاری عه‌مید عه‌زیز شه‌لال جه‌هل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له پارێزگای زیقاڕ ده‌رده‌بڕین، كه ئه‌مشه‌و له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیدا بۆ را‌گرتن و كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كی خێڵه‌كی له قه‌زای ئیسڵاحی سه‌ر به پارێزگای زیقاڕ كوژرا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا كه ماته‌مینی ئه‌م پاڵه‌وانه ده‌گرین، كه یه‌كێك بوه له ئازاترینه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ركه‌سێك ئه‌م كاره تیرۆریستییه تاوانكارییه‌ی ئه‌نجامدابێت، له سزا ڕزگاری نابێت و راپێچی یاسا ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانی به‌رفراوانی له شوێنی روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، ته‌واوی قه‌زای ئیسڵاح گه‌مارۆدراوه بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ردو لایه‌نی ململانێكان بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
