وەزارەتی بازرگانی سزای زیندانیکردنی 6 مانگ بۆپەرلەمانتار هادی سلامی بەتۆمەتی ناوزڕاندن سەپاند
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری زیندانیکردنی شەش مانگ بۆ پەرلەمانتار هادی سلامی دەرچووە بەتۆمەتی ناوزڕاندن.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوبراودا هاتووە:-کە دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ بڕیاری زیندانیکردنی شەش مانگ و پێبژاردنی دارایی بۆ پەرلەمانتار هادی سلامی دەرکردووە ئەویش بەپێی مادەی 331 لە یاسای سزادانی عێڕاقی ، لەسەرئەوەی کە نووسراوێکی ساختەکردووەو چەواشەی ڕای گشتی کردووەو بۆئەوەی بۆ ئەوەی ناوی وەزارەت بزڕێنێت.
هەروەها وەزارەت ئەوشتانەی ڕەتکردەوەکە لە ڕاگەیاندنەکانی عێڕاقدا بڵاوکرایەوە کەگوایا باسی بەشەخۆراکی مانگانەی کردووە، بەڵکو بڕیارەکە بەپێی مادەی 331 بووە لەیاسای سزادانی عێڕاقی بەرامبەربە سەرپێچیکردنی کاروئەرکی پەرلەمانتاری خۆی و مەسەلەی ناوزڕاندنەکەش هەربەردەوامە وکاری تیادا دەکرێت، جگەلەوەش وەزارەت مافی پارێزراوە بۆ داوای قەرەبووکردنەوە بەرامبەرئەوزیانانەی بەری کەوتوون لەم بابەتەدا.
