حکومەتی عێراق قیستی مانگانە بۆ پێشینە و قەرز لە مانگی ڕەمەزاندا لە هاوڵاتیان وەرناگرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی ڕاگرتنی قیستی مانگانەی پێشینەكان و قەرزەكانی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە:-، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری دارایی تەیف سامی، و لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان، بڕیاردرا كەكۆكردنەوەی قیستی مانگانە بۆ پێشینەكان و قەرزەكان بێنن كە بە فەرمانبەران (مەدەنی و سەربازی) و خانەنشینكراوان لە بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەدرێن ، وەستاندنی لێبڕینی پارەی بیمە لە پێشینەكان و قەرزەكانی كۆمپانیاكانی بیمە، بە مەرجێك لێبڕینەكە لە دوای جەژن دەست پێبكاتەوە.
بەكوێرەی راگەیندراوەكە ، ئەم دەستپێشخەرییە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر سودمەندانی قەرز و پێشینەكانی حكومەت و ڕەچاوكردنی بارودۆخی ژیانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و خانەنشینكراوان و زیادكردنی پێویستی بەكاربەران دێت لەم مانگە پیرۆزەدا ".
