ئایدن مه‌عروف:سەرباری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و نەهێشتنی کورسی کۆتا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ین
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی کاروباری پێکهاتەکان رایگه‌یاند، وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی عێراق بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر كورسی كۆتاكان هه‌بێت یاخود نا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، دەشڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئایدن مەعروف ، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به نه‌مانی كورسی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگا له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بو، دژی سیستمی كۆتا و دژی مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان بو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو به‌ته‌واوی بڕیارێكی سیاسی بوه و غه‌درێكی گه‌وره بوه كه له پێكهاته‌كان كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ست بۆ خۆیان هه‌ژماری ده‌كه‌ن ره‌نگه له له داهاتودا "پاشگه‌ز ببنه‌وه" چونكه بڕیاره‌كه مه‌به‌ستی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
ئایدن مەعروف باسی له‌وه‌شكرد، پێشوازی له واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌وباره‌یه‌وه كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن بكه‌ن، "وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی عێراقیش ئه‌گه‌ر كورسی پێكهاته‌كان هه‌بێت یاخود نا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین".
