بانكی ڕافیدەین بەستنەوەی لقەکانی لە دەروازە سنوورییەکان بە سیستەمی گشتگیری بانکی راگەیاند
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، لقەکانی لە دەروازە سنوورییەکان بە سیستەمی گشتگیری بانکی بەستەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەیندا هاتووە:- “بەگوێرەی مەرجەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی وەزیری دارایی، تەیف سامی، لە سادەکردنەوەی ڕێکارەکان وهەنگاوەکانی گواستنەوە لە کاغەزەوە بۆ مامەڵەی ئەلیکترۆنی، و بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەینهوه، بانکی رافیدهین بەستنەوەی لقەکانی لە دهروازه سنوورییەکانی (زەرباتیە - سەفوان - عهرعهر - ترێبیل) به سیستەمی بانکی گشتگیر ڕادەگەیەنێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد كهگرنگی ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کۆمەڵێک ڕێکاردا دێت کە بانکەکە دەیگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت و ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی و دەستهی گومرگ لە ئۆتۆماتیکیکردن و ئاسانکردنی کاری گومرگی بۆ بازرگانان و گرتنەبەری شێواز و سیستەمی مۆدێرن و خێرایی و شەفاف، و بەکارهێنانی بەرنامە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە نوێکردنەوەی ستراتیژی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان و زیاتركردنی سەرچاوەی غەیرە نەوتییهكانی دەوڵەت.
