لیوا ڕەسووڵ گەیشتنی کاروانی پشتیوانی بۆ خەڵکی غەززە و گەیاندنی کەرەستەکانی بۆ لایەنی ئوردنی ڕاگەیاند
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا، گهیشتنی کاروانی پشتیوانی بۆ خەڵکی غەززەی ڕاگەیاند، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە ئامادهكراوه و ڕادەستی لایەنی ئوردنی كراوه.
لیوا ڕەسوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە پشتبەستن بەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی نۆیەمی خۆیدا لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ وەریگرت، هەروەها لە درێژەی ئەو هەڵمەتە جەماوەرییە فەرمییەی کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانهوه بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ گەلەکەمان لە کەرتی غەززە راگهیندرا، کە چەند مانگێکە لەژێر هێرشدایە بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژیی هێزە داگیرکەرەکان، کاروانێکی پشتیوانی بۆ خەڵکی غەززە گەیشتە غەززە، كهلهلایهن وەزارەتی بەرگری عێراقهوه سهرپهرشتیكراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد كهکاروانەکە ئاردی و خۆراکی دیکەی لەخۆگرتبوو کە بڕی 482 تەن بوو، ڕوونیشیکردەوە "کەرەستەکان گەیەندراونەتە کۆگاکانی (الغاباوی) لە ئوردن، بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی خێرخوازی ئوردن و نوێنەری ئۆنرا.
جەختیشی لەوە کردەوە کەهێشتا کارەکان بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ نهوهكانی گەلی بهسەبر و ههداری فەلەستین
