کەشناسی:لە رۆژی دووشەمەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستەیەک ھەوای شێبەرز
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند: لە رۆژی دووشەمەوە 18/3/2024 ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستەیەک ھەوای شێبەرز لە ئەنجامی چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز لە باکووری ئەفریقا و و دەریای سووری عەرەبییەوە، سەرەتای کاریگەرییەکانی، رۆژی دووشەمە بە تاوەباران و ھەورەبرووسکەی ناوەند دەست پێدەکات، پاشان لە رۆژی سێشەمە 19/3/2024 کاریگەریی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە قووڵ دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورەبرووسکەی توند و لێزمەباران لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ھەندێ ناوچەش ھەوری سوپەرسێل دروست دەبێت و تەرزەی گەورە دەبارێت، لهگهڵ دروستبوونی لافاو لە شوێنی جیاجیادا، بە گشتی ئەمە دووەم شەپۆلی بەھێزی وەرزی بارانی ئەمساڵە، کە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و تیایدا پێشبینیی بارانێکی زۆر دەکرێت کە بە جیاوازیی ناوچەکان لە 50 ملم تا 150 ملیممەتر زیاتر، چاوەڕوان دەکرێت کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە لە رۆژی چوارشەمەوە 20/3/2024 بەرەو لاوازبوون بچێت، بەڵام تاوەبارانی بەھارە و ھەورەبرووسکە بەھۆی ئەو شێ زۆرەی دێتە ناوچەکەوە ناوبەناو تا 25ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش لەماوەی شەپۆلی پێشبینیکراودا بە گشتی کەمێک نزم دەبنەوە، بای باشوور لە رۆژی سێشەممە لە ماوەی چەقی شەپۆلەکەدا زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت لەنێوان 15 تا 40کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاراس جهبار دهشڵێ: شەپۆلی ئەمجارەش بەھێزە و بە وردی و سەرنجەوە لەگەڵتان دەبین بۆ ھەر زانیاری و پێشھاتێکی نوێ لە ڕۆژانی داھاتوودا.
